ئه‌مریكا سیاسه‌تی سه‌قف:پێڕه‌و ده‌كات له‌گه‌ڵ كورد

لەرێکەوتى : February 18, 2018, 12:12 pm

avatar

ئه‌مریكا سیاسه‌تی سه‌قف:پێڕه‌و ده‌كات له‌گه‌ڵ كورد

ئه‌مریكا سێ چۆرسیاسه‌تی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتان وهه‌رێمه‌كانی دوونیا كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ سیاسه‌تی ستراتێژی ئه‌مریكا سیاسه‌تی پلانی ئه‌مریكاسیاسه‌تی سه‌قف ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌ووڵات وهه‌رێمانه‌ی كه‌ كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كات،كوردنه‌له‌ ستراتێژ وه‌ نه‌ له‌ پلانی ئه‌میركاداهه‌یه‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كورد له‌ سه‌قف سیاسه‌تی ئه‌مریكادا هه‌یه‌،كه‌ سقف سیاسیش واته‌ له‌ كارێكدا پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ن دوای ئه‌وكاره‌ ئیدی كاری هه‌ردوو لاش كۆتای دێت.



زه‌رده‌شت تۆفیق به‌گ ڕێوێژكاری حزبی كۆماریه‌كان له‌ وله‌یه‌تی كاری فۆڕنیا،شیكه‌ره‌وه‌ له‌ڕاپرته‌كانی حكومه‌تی ئه‌مریكاڕایگه‌یاند:ئه‌مریكا بۆعێراق و كوردستان وبه‌شێكی زۆری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سیاسه‌تی سه‌قف پێڕه‌وده‌كات بۆیه‌ ئه‌مریكا هیچ پلان وستراتێژێكی نه‌ بۆكوردستان هه‌یه‌ نه‌بۆعێراق به‌گشتی هه‌یه‌،ئێسته‌ ئه‌مركا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ستراتیژی بۆ وڵاتی سعودیه‌ هه‌یه‌،به‌ڵام بۆ وڵاته‌كانی ترنا چونكه‌ جیاوازی له‌ نێوان سه‌قف وستراتیژی و پلان هه‌یه‌،وه‌ك وتم سه‌قف سیاسه‌تی كاتیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵات وهه‌ریمانه‌ی له‌ باره‌ی بابه‌تێكی تایبه‌ته‌وه‌ كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كات،سیاسه‌تی پلانی ستراتێژی بۆماوه‌ی ده‌ساڵه‌ سیاسه‌تی پلان بۆ(3)ساڵه‌،سیاسیه‌تی سه‌قف به‌سه‌عات گۆڕان كاریبه‌سه‌ردادێت له‌گه‌ڵ گۆڕان كاریه‌كانی ئه‌وناوچه‌یه‌ كه‌ ئه‌مرێكا تێدا سیاسه‌تی سه‌قف به‌كار ده‌هێنێت.



تۆفیق به‌گ وتیشی:ده‌بێت سیاسه‌ت مه‌دارانی كوردستان گۆڕان كاری له‌ سیاسه‌تی كاری خۆیان بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا چونكه‌ ئه‌وه‌ی تائێسته‌ له‌ كاركردن له‌ نێوان كوردوئه‌مریكا هه‌یه‌ ته‌نها زاره‌كییه‌ نه‌ك په‌یوه‌ست بونێك كه‌ له‌ سه‌رنوسراوێكی ڕه‌سمی ئیمزا بكات وئه‌مریكا مورزه‌م بكات به‌ ڕێكه‌وتنی نێوانیان.



ئه‌وبه‌رپرسه‌ی باڵای وڵاتی ئه‌مریكا ده‌شڵێت:ئه‌مریكا له‌ سیاسه‌دا ڕه‌فیقی دایمی نیه‌ مه‌سله‌حه‌تی دایمی هه‌یه‌،ئه‌شبینین له‌دوای داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكا،سێ كابینه‌ی گۆڕان كاری به‌سه‌رداهاتوه‌ كه‌ هه‌رسه‌رۆكێكی ئه‌مریكاش سیاسه‌تی جیاوازیان به‌رامبه‌ربه‌ عێراق و كوردستان پێڕه‌وكردوه‌،كه‌ له‌ ئێسته‌دا سه‌رۆك تڕامپ هیچ ستراتێژێكی نییه‌،بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت له‌ عێراق و كوردستان.



نابراو ده‌ڵێت:سه‌رۆك ترامپ له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ك پێ وتین،ستراتێژیم له‌ عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،نییه‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ستراتێژه‌ بۆله‌ ناوبردنی داعش،بۆیه‌ هیچ كات ئاماده‌شنیم سه‌ربازوسه‌روه‌تی ئه‌مریكا بۆئه‌ووڵاتانه‌ به‌كاربێنم،من گۆڵم هه‌یه‌ له‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ گۆڵیش سیاستی سه‌قف كردنه‌ له‌گه‌ڵ هه‌روڵات و هێزێكدا بۆجێبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كه‌ی ئه‌مریكا كه‌ له‌ ناوبردنی داعشه‌ كه‌ ئێسته‌ له‌ سوریاوعێراق له‌گه‌ڵ كوردا پێڕه‌وی كردوه‌ بۆیه‌ دوای له‌ ناوبردنی داعش كۆتای به‌و گۆڵه‌ش دێت وئه‌مریكا ناوچه‌كه‌ به‌جێ ده‌هێڵێت.



له‌باره‌ی داگیر كردنی ناوچه‌دابڕاوه‌كوردیه‌كان له‌ لایه‌ن ئێران وشیعه‌ی عێراقی ئه‌مریكا هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوو ناوبراو ده‌ڵێت:"یه‌كه‌م پێوه‌ندی به‌و ڕێكه‌وتنه‌ی گروپێكی ناویه‌كێتی یه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ عێراق كردیان بۆهاتنه‌وه‌ی هێزی عێراقی بۆ كه‌ركوك،كه‌ له‌ واشتۆن من پێیان وتوم ئه‌وه‌ كورده‌كان هه‌مویان به‌كه‌ركوك ناڵێن،ناوچه‌یه‌كی كوردییه‌.دوو پێوه‌ندی به‌ده‌ستوری عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌،كه‌ ڕێگه‌ به‌ هێزی عێراقی ده‌دات بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌وناوچانه‌.



له‌باره‌ی شه‌ڕی عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ناوبراوده‌ڵێت"له‌م قۆناخه‌ هه‌رگیز ئه‌مریكا ڕێگه‌ نادات جه‌یشی توركی له‌گه‌ڵ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان كۆبانی مه‌نبه‌ج بگرن،كه‌ ئێسته‌ له‌و ناوچانه‌ گروپی تیرۆرستی داعش خۆیان حه‌شارداوه‌ به‌ڵام دڵنیام هه‌ركات ترسی داعش له‌وناوچانه‌ نه‌ما ئه‌وه‌ ئیدی هه‌رهێزێكی تری توركی یان سوری بیانه‌وێت عه‌فرین یان هه‌رشوێنێكی تری كوردستانی سوریا له‌ چنگ كورده‌كان ده‌ربهێنێت،ئه‌مریكا هیچ هه‌ڵوێستێكی نابێت،چونكه‌ سه‌قفه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا بۆكوردی سوریا بۆ شه‌ڕی داعشه‌.



ناوبراو ده‌ڵێت:"ده‌بێت كورد له‌مه‌ولا له‌كاتی هاوكاری كردنی ئه‌مریكا له‌ هه‌ر ڕوداوێكی تری نه‌خوازراوی ناوچه‌كه‌ڕووده‌دات،هاوكری كورده‌كان ده‌كات پێویسته‌ كورد داوای لێبكات به‌ ئاماده‌بونی وڵاتان ئیمزای ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ بكات تاوه‌كوم دوای كۆتای هاتنی ئه‌وئامانجه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كوردا له‌سه‌ر ڕێكه‌وتوه‌ پشتی تێنه‌كات،چونكه‌ گۆڕان كاریش به‌رده‌وام له‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكاداهه‌یه‌ زۆربه‌ی ئه‌وبه‌رپرسانه‌ی له‌ سه‌رئامانجێك له‌گه‌ڵ كورد ڕێكه‌وتوه‌ ئه‌وه‌ كه‌ گۆڕا ئاماده‌ نیه‌ كه‌سی دوای خۆی جێبه‌جێ بكات.



له‌باره‌ی هاوكاری پێشمه‌رگه‌ بۆ جه‌یشی عێراقی گرتنی موسڵ:ناوبراو وتی:"یه‌كێك له‌ هه‌ڵه‌ گه‌وره‌كانی كورد كردی بێ هیچ ڕێكه‌وتنێك كه‌وته‌ پێش جه‌یشی عێراقی وموسڵی ڕزگاركرد بێئه‌وه‌ی گرنتی ئه‌مریكا وعێراق وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ناوچانه‌ی له‌ سه‌رده‌می هاتنی داعش كه‌وتوه‌ته‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ هێزی عێراقی بۆ نه‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌.



له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌مریكی دژی پێشمه‌رگه‌ له‌ لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه‌:ناوبراو وتی:"ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت ئه‌مریكا چه‌ك به‌ عێراق وڵاتانی كه‌ ده‌فرۆشێت به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا به‌كارنه‌هێندرێت هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نییه‌،چونكه‌ هه‌رگیزله‌ ڕێكه‌وتنی فرۆشتنی چه‌كی ئه‌مریكی به‌ وڵاتان له‌ ناویشیاندا عێراق هیچ ماده‌یه‌كی وای تێدا نییه‌،ئه‌وه‌ی له‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریكا وتراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مریكیه‌كان كاتێك باج به‌حكومه‌ت ده‌ده‌ن بۆنمونه‌ هاوكاری چه‌كی پێده‌كات بۆ وڵاتان یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ میسره‌ ده‌وترێت ئه‌و چه‌كانه‌مان به‌و وڵاتانه‌ داوه‌ بۆ له‌ناو بردنی داعش نه‌ك بۆ شه‌ڕی ناوخۆ،بۆ هاوڵاتیانی خۆیانه‌.



ناوبراو وتیشی:"ئه‌مریكا به‌رنامه‌یه‌كی زۆر تۆكمه‌ی داناوه‌ بۆ زه‌عیف كردن و وه‌ده‌ر نانی ئێران له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌ ناوه‌ڕاست بۆنمونه‌ ته‌ماشاكه‌ن،له‌ خیلالی خۆپێشاندانی،هاوڵاتیان له‌ ئێران یه‌كسه‌ر سه‌رۆك تڕامپ پشتیوانی خۆی بۆ هاوڵاتیانی ئێرانی ده‌ربڕی بۆیه‌ به‌دڵنیایه‌وه‌ نه‌ك پلانی ئه‌مریكا بۆ له‌ناوبردنی نفوزی ئه‌مریكایه‌ له‌ ڕۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگره‌ كارده‌كات بۆ ڕوخاندنی حكومه‌تی ئێران كه‌ ئه‌وه‌ش به‌رنامه‌ و پلانی ورده‌ له‌ كاتی خۆیداجێبه‌جێ ده‌كات