ئەمریكا: كاتی ئەوە هاتوە روبەڕوی ئێران ببینەوە

لەرێکەوتى : February 18, 2018, 10:20 am

avatar

ئێچ ئار مەكماستەر راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا هۆشداری دەدات لە زیادبونی تۆڕی بەكرێگیراوانی ئێران لە وڵاتانی خۆرهەلاتی ناوەڕاستدا.
مەكماستەر لە وتەیەكیدا لە چوارچێوەی كۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایش، كە كارەكانی لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، وتی "ئێران بەشێوەیەكی فراوانتر لە وڵاتانی وەك سوریا، یەمەن و عیراق، تۆڕی بەهێزی بەكرێگیراوان دادەمەزرێنێت و پڕ چەكیشیان دەكات".
هەروەها جەختی لەوەكردەوە، ئەوەی بە تایبەتی جێی نیگەرانییانە، ئەو تۆڕانە زیاتر و زیاتر بە توانا دەبن، ئێران زیاتر و زیاتر ئامادەیان دەكات و چەكی وێرانكەریشیان پێدەدات.
ئێچ ئار مەكماستەر وتیشی "پێموایە ئیتر كاتی ئەوە هاتوە روبەڕوی ئێران ببینەوە".