به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئه‌وه‌ی له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابِرێندراوه‌كان رووده‌دات ده‌ستووری نییه‌

لەرێکەوتى : February 18, 2018, 10:53 am

avatar

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌رپرسێكی یه‌كێتی رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌وه‌ی له‌ شاری كه‌ركوك و ناوچه‌ دابِرێندراوه‌كان رووده‌دات ده‌ستووری نییه‌.

محه‌مه‌د عوسمان: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق پێویسته‌ پابه‌ند بێت به‌ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، چونكه‌ ئه‌و ده‌ستووره‌ له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م گه‌لی عێراقه‌وه‌ ده‌نگی بۆ دراوه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه‌ دابِرێندراوه‌كان رووده‌دات ده‌ستووری نییه‌.

 هه‌روه‌ها محه‌مه‌د عوسمان راشیگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌ده‌ستووردا به‌ روونی ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ده‌بێ ناوچه‌ دابرێندراوه‌كان به‌ ئیداره‌ی هاوبه‌ش به‌رێوه‌ببرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئێستادا له‌سه‌ر زه‌وی به‌رێوه‌ ده‌چێت، دووره‌ له‌ هاوبه‌شی و كورد به‌جارێك په‌راوێز خراوه‌.

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق كه‌ركوكیان داگیركردو به‌زۆر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر دانیشتووانی شاره‌كه‌ سه‌پاندووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

چاپ