بەرپرسێکی گۆڕان هێرش دەکاتە سەر بەرهەم ساڵح

لەرێکەوتى : March 9, 2018, 1:52 pm

avatar

بەرپرسێکی گۆڕان هێرش دەکاتە سەر بەرهەم ساڵح
عەبدولڵای کوێخا موبارەک، بەرپرسی مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان، لە هەژماری خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، پۆستێکی کردووە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە یەكێتی خەریكی جۆرێك لە سیاسەتی چەواشەكاری، شێواز و سیناریۆی جیاوازە و دروستكردنی لیستی نوێ و سێبەر بە ناوی ئۆپۆزیسۆنەوە بەكاری دێنی، ئەویش بۆ بێ ئومێدكردن و پەرتكردنی دەنگی خەڵكی مافخوراو و توڕە لە حكومڕانی.



ئەو بەرپرسەی گۆڕان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بەرهەم ساڵح، چەندین سەركردە و ئەندام مەڵبەند و كۆمیتەی یەكێتی لەگەڵدایە، بەڵام تائێستا ڕێگای نەداوە كەس لەوانە بێنە دەرەوە لە یەكێتی و بێنە ناو لیستی هاوپەیمانی، بەڵام خودی خۆی و ئەندامانی لیستەكەی بە پەرۆشەوە بە دوای ئەندام و لایەنگرانی گۆڕان و لایەنە ئیسلامییەكاندا دەگەڕێن، كە ئەمەش لێكدانەوەی زۆر هەڵدەگرێت و گومان لە گەڕانەوەی ئەم لیستە بۆ ناو یەكێتی دەكرێت.



عەبدولڵای کوێخا موبارەک، لە پۆستەیدا دەشڵێت: ”من لێرەدا ڕێزی زۆرم بۆ كاك دكتۆر بەرهەم و هاوپەیمانییەتییەكەی لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵ، هیوادارم ئەم بۆچوونەی من هەڵەبێت، بەڵام ناتوانمبەهۆی هاوپەیمانی بوونمانەوە، بێدەنگبم بەرابەر بەو شێوازە كاركردنە گوماناوییە

چاپ