به‌په‌له‌:ئاراس شێخ جه‌نگی سوكایه‌تی به‌ ئاڵای كوردستان ده‌كات

لەرێکەوتى : March 8, 2018, 8:44 pm

avatar

به‌په‌له‌:ئاراس شێخ جه‌نگی سوكایه‌تی به‌ ئاڵای كوردستان ده‌كات


ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاراس جەنگی یەكێ لە سەرانی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر، له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپى میلیشیاى (عه‌سائیب) له‌ كه‌ركووك، كه‌ بۆ هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له‌ نه‌ورۆز و هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتی كردووه‌، رایگەیاند "پارچە پەڕۆیەک با نەبێتە مایە فیتنەی پێکەوەژیانتان".


ئاراس جەنگی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، له‌ نووسینێكدا داواى له‌ كه‌ركووكییه‌كان كردووه‌، بابه‌تى ئاڵاى كوردستان نه‌ورووژێنن و نووسیویه‌تى: "ڕاستە ئاڵای کوردستان ڕەمزی هەموو کوردێکە، ئاگری نەورۆزیش بۆ ئێمە مانای تایبەتی هەیە، تکاتان لێ دەکەم تا دەتوانن وریابن لە هەڵدانی ئاڵا و کردنەوەی ئاگر با نەبێتە مایەیی فیتنە لە نێوان نەتەوە جیاوازەکانی کەرکووک".


ناوبراو كه‌ یه‌كێكه‌ له‌سه‌رانى خیانه‌ته‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "ڕەنگە ئەم ساڵ وەک ساڵانی پێشوو ئەو دەرفەتە نەڕەخسێ ئاڵای کوردستان هەڵبدرێ، بۆیە دانبەخۆتاندا بگرن و لەگەڵ برا عەرەب و تورکمانەکانتان ئارامی شار بپارێزن ،با پارچە پەڕۆیەک نەبێتە مایە فیتنەی پێکەوە ژیانتان".


جێی باسە ئاراس جەنگی و ژمارەیەکی زۆر لە گرووپی خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر، ناوبەناو بیروڕاكانیان بە ئاشكرا دژی هەرێمی كوردستان دەردەبڕن، بەڵام كاتێ دەنگی ناڕەزاییان بەرانبەر بەرز دەبێتەوە، رایدەگەیەنن كە ئەم هەژمارانیە فەیسبووك هی ئەوان نین.


چاودێرانی سیاسی و شارەزایانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دووپاتی دەكەنەوە ئەو بیروڕایانەی ئاراس جەنگی و ئاڵا تاڵەبانی لە هەژمارە بەناو ساختەكانیاندا بڵاوی دەكەنەوە، بیروڕای راستەقینەی ئەوانن و لەگەڵ تەواوی هەڵوێست و خزمەتەكانیاندا دژی كوردستان یەك دەگرێتەوە.

چاپ