ئەمریکا سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکان لە ناوچەی سوننەنشینەکان دەکات

لەرێکەوتى : February 18, 2018, 6:37 pm

avatar

وتەبێژی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا دەڵێ، لە خواستی عەرەبی سوننە، واشنتن ڕازی بووە سەرپەشتیی هەڵبژاردنەکان لە ناوچەی سوننەنشینەکان بکات.

وا بڕیارە، لە ١٢-٥-٢٠١٨، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت. پێکهاتەی سوننەکانی عێراق لەسەر وادەی هەڵبژاردنەکان ناڕازیبوونی خۆیان دەربڕیبوو و، ئەوان دەڵێن، خەڵکی سوننە بە هۆی شەڕ و نائارامیی ناوچەکانیانەوە جێوڕێی خۆیانیان جێ هشتووە.
مزاحم ئەلحوێت، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت، 'ئەمریکا بە داوای پێکهاتەی سوننە رازی بووە کە سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بکات لە ناوچە سوننەنشینەکان و بە تایبەت و ناوچە جێناکۆکەکان.

گوتەبێژی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا، زانیاریی دا کە، گوایە بە چوونی هێز و چاودێرانی ئەمەریکایی بۆ ناوچەکە، "میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لەو ناوچانە دەردەکرێن کە بە زۆر خۆیان تێیدا سەپاندووە."

چاپ