شارێکی عەرەبی دەبێتە یەکەم شار لە جیهاندا بە بێ خاشاک

لەرێکەوتى : February 18, 2018, 5:05 pm

avatar

شارێکی عەرەبی دەبێتە یەکەم شار لە جیهاندا بە بێ خاشاک

شارەوانی دوبەی پڕۆژەی (وەیست نایزەر)ی رایگەیاند، کە لە ماوەی دوو ساڵدا دوبەی دەکاتە یەکەم شار لە جیهاندا بە بێ خۆڵوخاشاک.

بەگوێرەی پرۆژەکە، دوبەی ساڵانە سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تۆن خاشاک، دەکات بە وزە و بۆ تۆڕی کارەبا سودی لێوەردەگیرێت، ئەو شوێنانەشی پێشتر بۆ خاشاک تەرخانکرابوو، دەکرێنە پارک و بازاڕ و پرۆژەی وەبەرهێنان.

ئەحمەد بەداوی بەڕێوەبەری بەرنامەی وزەی نوێبووەوە، دەڵێت، ئەم پرۆژەیە لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی فراواندایە، کە ئامانج لێی پێشکەوتنی میرنشینی دوبەیە، بە ١٠ ساڵ بەسەر وڵاتانی جیهاندا.

سەبارەت بە پرۆژەکەش دەڵێت، لەمەودوا لە دوبەی نە ئۆتۆمبێلی کۆکردنەوەی خۆڵوخاشاک بەدیدەکرێت، نەشوێنی فرێدانی خاشاک.

پرۆژەکەی دوبەی بۆ پێشکەوتنی بەسەر وڵاتانی جیهان، ٢٦ پڕۆژە لەخۆدەگرێت و ماوەی دوو ساڵ بۆ جێبەجێکردنیان دانراوە.

چاپ